Image

سیمینارێک بۆ ستافی ئەکادیمی لەسەر پرۆسەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازیی بەردەوام بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 29 - Oct - 2026

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرێتیی زانستی و دڵنیایی جۆری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)، سیمینارێکی تایبەتی بۆ سەرجەم ستافی ئەکادیمیی پەیمانگە سازکرد.

سیمینارەکە لەلایەن (م. هاوار یابە حسێن)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتیی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە پێشکەشکرا، کە تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی پرۆسەی دڵنیایی جۆری وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو و بەرزڕاگرتنی پێگەی ئەکادیمیی پەیمانگە.

لە سیمینارەکەدا، بە وردی ڕوونکردنەوە لەسەر پێکهاتە سەرەکییەکانی دڵنیایی جۆری درا، لەوانە:

پرۆگرامی زانستخوازیی بەردەوامی مامۆستایان (CAD).

گرنگیی فیدباکی فێرخوازان لەسەر پرۆسەی وانەوتنەوە و تاقیکردنەوەکان.

ئامادەکردنی کۆرسبوک و هەگبەی مامۆستا بەپێی ستانداردە نوێیەکان.

هەڵسەنگاندنی دەرەکیی بەشە زانستییەکان.

هەروەها م. هاوار یابە جەختی لە چاودێری و پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆگرامەکانی خوێندن و گرێدانی خوێندنی تەکنیکی بە بازاڕی کارەوە کردەوە، لەگەڵ پاراستنی تەواوی مافە ئەکادیمییەکانی فێرخوازان لە وەرگرتنی کۆرسبوک پێش دەستپێکردنی وانەکان و مافی هەڵسەنگاندن لە ڕێگەی فیدباکەوە، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی سەردەمیانە.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ مامۆستایان واڵاکرا بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ سەرکەوتنی زیاتری پرۆسەی خوێندن لە ساڵی نوێدا.

بینراو : 115