Image

لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی هاوبەش لەسەر «عیشق و شیعری کوردی» بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 28 - Oct - 2026

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و کولتوورییە بەردەوامەکانیدا، بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو بەشی (دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ) و (تەکنەلۆجیای زانیاری) لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پانێڵێکی گفتوگۆ لەژێر ناونیشانی «عیشق و توانای گۆڕینی مرۆڤ لە ئاوێنەی شیعری کوردیدا» بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان، کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و فێرخوازان ساز کرا، کە تێیدا لە نێوان دیدگای ڕۆحی و ئەدەبیدا گفتوگۆیەکی قووڵ و دەوڵەمەند ئەنجامدرا. لە پانێڵەکەدا، تیشک خرایە سەر هێزی عیشق وەک بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ گۆڕینی کەسایەتیی مرۆڤ لە ڕوانگەی شاکارەکانی شیعری کلاسیکی کوردی و فەلسەفەی عیرفانییەوە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، دەستخۆشی و ڕێزلێنان ئاراستەی ستافی ئامادەکار و میوانانی هێژای پانێڵەکە کرا بۆ پێشکەشکردنی ئەم دانیشتنە زانستی و ئەدەبییە ناوازەیە.

بینراو : 117