Image

سیمینارێک دەربارەی سیستەمی سەرچاوە مرۆییەکان (HR) بۆ یاریدەدەرانی کارگێڕیی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکان بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 27 - Sep - 2026

بە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەییە کارگێڕییەکان، بەدیجیتاڵکردنی کاروباری فەرمی و خێرا ڕاییکردنی کارەکان، لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سیمینارێکی ڕاهێنان لەژێر ناونیشانی:

چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی سەرچاوە مرۆییەکان (HR)  بۆ یاریدەدەرانی کارگێڕیی سەرجەم بەشە زانستییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیمانگە بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن خاتوو (شکریە اسماعیل حسن)، لێپرسراوی یەکەی سەرچاوە مرۆییەکان لە پەیمانگە پێشکەشکرا. لە میانی سیمینارەکەدا بە شێوازێکی پراکتیکی و ڕوون، تیشکخرایەسەر میکانیزمی کارکردنی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە، تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی داتاکانی پەیوەست بە مامۆستایان و فەرمانبەران، ڕێکخستنی مۆڵەتەکان، چاودێریی دەوام، و هەماهەنگیی کارگێڕیی خێرا لە نێوان یەکە و بەشە جیاوازەکاندا.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا و وەڵامی پرسیار و سەرنجی یاریدەدەرانی کارگێڕی درایەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەر ئاستەنگێک لە کاتی کارکردن لەسەر سیستەمەکەدا.

بینراو : 491