Image

لە مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندندا، چالاکترین بەشی پەیمانگە دەستنیشانکرا و دەستخۆشی لە تیمی پرۆتۆکۆڵ کرا

ڕێکەوت : 15 - Sep - 2026

لە کۆتا بڕگەکانی مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)ی پەیمانگەدا، کە بە ئامادەبوونی سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی بەڕێوەچوو، ڕێز لە هەوڵە دەستەجەمعییەکان نرا.

لەلایەن (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی)، ڕاگری پەیمانگە، سوپاس و پێزانین بەخشرا بە چالاکترین بەشی پەیمانگە لە پای ئەنجامدانی زۆرترین چالاکیی زانستی و کارگێڕیی سەرکەوتوو لەماوەی ساڵی خوێندندا، هاوکات دەستخۆشیی لە ئەندامانی تیمی پرۆتۆکۆڵ کرا بۆ ڕێکخستنی شایستە و سەرکەوتووانەی سەرجەم کاروبار و مەراسیمەکانی ساڵی ڕابردوو.

بینراو : 169