لە مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندندا، چالاکترین بەشی پەیمانگە دەستنیشانکرا و دەستخۆشی لە تیمی پرۆتۆکۆڵ کرا

ڕێکەوت : 13 - Sep - 2026
ئەمڕۆ، دەرگای هۆڵەكانی خوێندن و تاقیگە زانستییەكان لە سەرجەم بەشەكانی پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان بە ڕووی فێرخوازانی قۆناغی دووەمدا كرایەوە و یەكەمین ڕۆژی دەوامی فەرمیی سمستەری ٣ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دەستیپێكرد.
ڕاگرایەتیی پەیمانگە و سەرۆكایەتیی بەشە زانستییەكان
بە سەركەوتوویی سەرجەم ئامادەكارییە ئەكادیمی، تەكنیكی و كارگێڕییەكانیان بۆ ئەم
سمستەرە نوێیە تەواو كردووە، بە مەبەستی ڕەخساندنی كەشێكی زانستیی شایستە بۆ پڕۆسەی
فێربوون و بەدەستهێنانی كارامەییە پراكتیكییەكان.
بە بۆنەی دەستپێكی ئەم قۆناغە نوێیەی خوێندنەوە، ڕاگرایەتیی
پەیمانگە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم فێرخوازان و مامۆستایانی بەڕێز دەكات،
بەو هیوایەی سمستەرێكی پڕ لە سەركەوتن، دەستكەوتی زانستی و بەدەستهێنانی شارەزایی
پیشەیی بێت.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2210643