Image

وەک وەفایەک بۆ یەک دەیە لە بەخشین؛ پەیمانگە ڕێز لەو ستافە دەگرێت کە ١٠ ساڵە بە بەردەوامی لە پەیمانگەدا خزمەت دەکەن

ڕێکەوت : 13 - Sep - 2026

لە میانی مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)ی پەیمانگە، کە لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب قەیوانی بەڕێوەچوو، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێزلێنان لە خزمەتی بەردەوامی ستاف بەڕێوەچوو.

لەو بڕگەیەدا، لەلایەن (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی)، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرا بەو مامۆستا و فەرمانبەرە دڵسۆزانەی کە ماوەی (١٠ ساڵە بە بەردەوامی) بە لێبڕانەوە لە خزمەت کاروانی زانستی و کارگێڕیی پەیمانگەدان و ستایشی ئەم یەک دەیە لە ماندووبوون و بەخششی بێوچانیان کرا.


بینراو : 280