Image

بەخشینی خەڵات بە پاڵەوانانی خولی تۆپی پێی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕێکەوت : 28 - Jan - 2026

سلێمانی - ٢٧ی ١ی ٢٠٢٦:
لە درێژەی کار و چالاکییە وەرزشییە ساڵانەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و بە مەبەستی برەودان بە توانای وەرزشیی فێرخوازان، ئەمڕۆ سێشەممە یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی پەیمانگە بەڕێوەچوو.

یارییەکە لەسەر یاریگای تارتانی پەیمانگە لە بەرزاییەکانی سلێمانی، لە نێوان هەردوو بەشی (پەرستاری) و (دەرمانسازی) ئەنجامدرا. لە کەشێکی پڕ لە ڕکابەری و گیانی وەرزشیدا، فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی توانیان بە ئاستێکی بەرزەوە یارییەکە بە ئەنجامی سەرکەوتن بۆ بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و نازناوی پاڵەوانی خولەکە بەدەست بهێنن.

شایەنی باسە، ساڵانە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی وەرزش دەدات و چەندین خول و چالاکی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان ساز دەکات بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی تەندروست و کۆمەڵایەتی لە نێوان بەشە جیاوازەکاندا.

پیرۆزباییەکی گەرم لە فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی دەکەین بۆ ئەم سەرکەوتنە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

ماڵپەری چالاکیە وەرزشیەکان 

بینراو : 53