Image

سەردانی لێژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕێکەوت : 21 - Jan - 2026

ISO 9001-2015

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێشوازی کرد لە لێژنەیەکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت.

سەردانی لێژنەکە بە مەبەستی وردبینیکردن و پێداچوونەوە بوو بە دۆسیەی فێرخوازانی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦). لێژنەی میوان، وێڕای دەستخۆشییان بۆ ڕێکوپێکی و خێرا ڕاییکردنی کارەکان، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ پەیمانگە خواست.

وەک پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، سوپاسی هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی لێژنەی بەڕێزی وەزارەت دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

بینراو : 52