فاوندەیشن هەب سێمینارێکی پێشکەشکرد لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕێکەوت : 15 - Jan - 2026
پێنج شەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٦ ئەنجومەنی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بە سەرپەرشتی بەڕێزان پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، و پ.ی.د. سەڵاح بابەکر، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی چوارچێوەیەکی ستراتیژیی هاوبەش، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کوالێتیی خوێندن لە هەردوو دامەزراوەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرایەوە:
• نوێکردنەوەی پرۆگرامەکان: کارکردنی هاوبەش لە نێوان ستافی هەردوو پەیمانگە بۆ پێداچوونەوە و دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی وانەکان، بە شێوازێک کە نوێترین پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ستانداردە جیهانییەکان لەبەرچاو بگرێت.
• پەرەپێدانی توانای ستاف: ڕەخساندنی دەرفەتی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی توانای ستافی ئەکادیمی، لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هاوبەش.
• چالاکیی زانستیی هاوبەش: ڕێکخستنی چەندین چالاکیی زانستیی دیکە، وەک وۆرکشۆپ، سیمینار و کۆنفرانس، بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی زانستیی چالاک و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەشەکان.
ڕاگەیەندرا کە ئەم هەنگاوە نوێیە نیشانەی پابەندبوونی هەردوو پەیمانگەیە بە پرۆسەی دڵنیایی جۆری (Quality Assurance) و هەوڵدان بۆ ئەوەی دەرچووانیان بە باشترین کوالێتیی زانستی و پیشەیی بچنە نێو بازاڕی کارەوە.
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەم کۆبوونەوەیە پێکبهێنرێت.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1726166