بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نوێترین ڕیزبەندیی "ئیندێکسی زانستیی ئەی دی" (AD Scientific Index) بۆ ساڵی ٢٠٢٥دا، پێگەیەکی بەرچاوی لەسەر ئاستی جیهان و عێراق بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامەکان، پەیمانگاکەمان لەسەر ئاستی جیهان پلەی ١٢,٤٥٧ـەمی بەدەستهێناوە. هەروەها، لەسەر ئاستی دامەزراوە ئەکادیمییەکانی عێراقدا، پلەی ٨٨ـەمی وەرگرتووە.
ئەم دەستکەوتە زانستییە بەرهەمی ماندووبوون و توێژینەوەی بەردەوامی مامۆستایان و ستافی ئەکادیمیی پەیمانگاکەمانە، کە توانیویانە لەنێو هەزاران زانکۆ و دامەزراوەی زانستیی جیهاندا پێگەی خۆیان دیاری بکەن.
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایان، خوێندکاران و ستافی پەیمانگە دەکەین. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترییان بۆ دەخوازین لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە کوردستاندا.