Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند مامۆستایەک

ڕێکەوت : 16 - Jul - 2025

پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە لە ڕۆژی ١٥/٧/٢٠٢٥ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، بە بۆنەی کۆتیهاتنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە وتەیەکیدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران باسی دەستکەوتە زانستییە بەدەستهاتووەکانی پەیمانگەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە لە پلانی ساڵی داهاتوودا پشتیوان بە خوای گەورە چەندین هەنگاوی گەورەتری زانستی دەنێین و بڕیارمانداوە بەربەستەکان تێکبشکێنین، ئەڵبەتە ئەویش بە هەوڵ و ماندوبوونی ئێوەی دڵسۆز، لە کۆتایی وتەکانیشدا هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ سەرجەم ستافی پەیمانگە خواست.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایان، ڕاگری پەیمانگە قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمیان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەدەستهێناوە. هەروەها دواتریش م. هاوار حسێن یابە بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی کە لە ڕیزبەندی دە یەکەمدا ناویان هاتووە، کە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێزبەندی کراون.

هەڵسەنگاندنی پرۆسەی دڵنیایی جۆریی-هەگبەی مامۆستا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان:

م. بڕوا زاهد محمد   پلەی یەکەم

م. هەردی حسن رسول     پلەی دووەم 

م. سەفین رفعت غفار   پلەی سێیەم

م. ژوان نامیق احمد     پلەی چوارەم

م. هاوڕێ لطیف مجید   پلەی پێنجەم

م. ریام علاء جونی    پلەی شەشەم

م. نەورۆز فاضل احمد    پلەی حەوتەم

د. پگاه علی مردان سیدی   پلەی هەشتەم

م. دیلمان عثمان عبداللە  پلەی نۆیەم

م. محمد علی صالح       پلەی دەیەم

بینراو : 130