Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستا و بەشانەی کە زۆرترین خوێنەر سەردانی وێب سایتەکانی کردوون

ڕێکەوت : 16 - Jul - 2025

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ستافی پەیمانگە لە ڕێوڕەسمی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کە هەمووان پێکەوە هاوکاربوون لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و سەرجەم چالاکییەکانی پەیمانگە.

وەک نەریتێکی هەمیشەیی کە هەر شەش مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت و ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین دەبەخشرێتە سەرجەم ئەو مامۆستا و بەشانەی کە توانیوایانە لە شەش مانگی ڕابردوودا لە ماوەی ١/١٢/٢٠٢٤ بۆ ٣١/٥/٢٠٢٥ زۆرترین ژمارەی سەردانیکەری وێبساتی کەسیی و بەشیان هەبووبێت.

دواتر لە لایەن بەڕێزان پ.ی.د رێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و م.ی ڕامیار عبدالرحمن تیمور بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار  سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەری سایتی بەشەکان و ئەو مامۆستایانەی کە لە دە یەکەمەکان بوون، بەم شێوەیەی خوارەوە:

لەسەر ئاستی بەشەکان زۆرترین سەردانیکەری وێب سایت:

بەشی پەرستاری، بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە     پلەی یەکەم

بەشی دەرمانسازی، بەشی پەرستاری جوانکاری         پلەی دووەم

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەشی شیکاری نەخۆشییەکان   پلەی سێیەم

لەسەر ئاستی زۆرترین سەردانیکەری وێب سایتی کەسیی:

م. هەردی حسن ڕەسوڵ      پلەی یەکەم

م. عیرفان عمر علی   پلەی دووەم                

م. ڕاڤین حمەخالد عثمان  پلەی سێیەم

م. پۆشیا عمر حمە       پلەی چوارەم

م. ژوان نامق احمد      پلەی پێنجەم

م. نەمام ڕێباز محمد     پلەی شەشەم

م. ایوب عبدالرحمن حمد     پلەی حەوتەم

م. هێدی نجاح دروێش     پلەی هەشتەم

م. ڕۆژان بهادین عبدالله     پلەی نۆیەم

م. یادگار سیروان عبدالحمن    پلەی دەیەم

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەکو هەمیشە یەکەمین و  تاکە پەیمانگەیە لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و تەنانەت ناوچەکە لە چەندین ڕانکینگی جیهانی لیست کراوە و هاوشانی زانکۆ گەورەکان کێبركێ دەکات و  لەپێش چەندین زانکۆی حکومی و تایبەتەوە هاتووە. 

بینراو : 142