
چالاکییە زانستییەکانی مامۆستایانمان بەردەوامە
ڕێکەوت : 11 - Apr - 2025
بە دروشمی "سەرەتایەکی تەندروست ، ئایندەیەکی پڕ هیوا" و بە مەبەستی گرنگی دان بە لایەنی تەندروستی تاک و بە سپۆنسەری کلینکی د. بڕیار هەردوو بەشی (پەرستاری جوانکاری و کارگێڕی کار) بە هاوبەشی هەستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لە هەفتەی هۆشیاری کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی تەندروستی جیهانی (٠٧\٠٤\٢٠٢٥)، کە سەرەتا بە وەرزشی شاخەوانی (هەنگاونان بەرەو سروشت، هەنگاونانە بەرەوە ژیانێکی تەندروست)، بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان دەستیپێکرد.
دواتر لە
ڕێکەوتی (٠٨\٠٤\٢٠٢٥) یاری دۆستانەی نێوان فێرخوازانی (پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان – زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ) بە دروشمی "دەستپێکردنی شێوازی
ژیانێکی تەندروست: هاندانی گەنجان بۆ مانەوە لە چالاکی لە ڕێگەی تۆپی پێ"
ئەنجامدراو بە سەرکەوتنی پەیمانگە کۆتایی هات.
هەروەها لە ڕۆژی
سێ شەممە ڕێکەوتی (٠٩-٠٤-٢٠٢٥) چالاکی یۆگا بە ناونیشانی: تەندروست بوون لە ڕێگەی
یۆگا و چالاکی جەستەییەوە، لەناو سروشتە جوانەکەی بەرزاییەکانی سلێمانی بە سەرپەرشتی م. سۆزان عوسمان مامۆستای یۆگا -
ڕاوێژکار لە بواری ئایۆڕڤێدا بەڕێوەچوو.
دواڕۆژ ڕۆژی
پێنج شەممە ڕێکەوتی (١٠-٠٤-٢٠٢٥) لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، بە پارچە
میوزیکێک لە لایەن ڕۆژیار لقمان فێرخوازی بەشی دەرمانسازی دەستیپێکرد.
دواتر چەند چالاکییەک بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەچوون:
١٠:٠٠
- ١٠:١٠ کردنەوەی پێشانگەی پڕۆژە تەندروستەکان، بە بەشداری شەش ناوەندی کاری
جیاواز لە کاری سرشتی..
١٠:١٠
- ١٠:١٥وتاری پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
دواتر بەڕێوەچوونی پانێڵی یەکەم:
١٠:١٥ - ١٠:٤٥ بە
ناونیشانی:هێزی خۆپاراستن، بە بەشداری ئەم
بەڕێزانە:
بەرێوەبەری
پانێڵ: د. بڕیار طیب باراوی
دکتۆرا لە
نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری پێست - سەرۆک بەشی پەرستاری جوانکاری
پانێڵست: د.
سدیق حمەعزیز ساڵح
مامۆستای زانکۆ
- سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شار.
پانێڵست: د.
بینایی کامەران عارف
پسپۆڕی خۆراک - ماستەر لە زانستی خۆراک.
پانێڵی دووەم:
١٠:٤٥
- ١١:٣٠ بە ناونیشانی: پێکەوە بەهێزین: بونیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست لە ڕێگەی
وەرزش و تەندروستی دەرونیەوە، بە بەشداری ئەم بەڕێزانە:
بەرێوەبەری
پانێڵ : م. هەنار ئازاد عبدالرحمان
مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان – زانستی
خۆراک و بایۆتێکنۆلۆجی
پانێڵست: د. کاردۆ
وەهبی موستەفا
:ئەندامی لیژنەی
باڵا لە قایمقامیەتی سلێمانی - پزیشکی دەرمانساز - دبلۆمی سەیدەلیە لە ئەمریکا.
پانێڵست: م. ئەژین
علی محمود
ڕاهێنەری
مەلەوانی و یەکەمی منتەخەب عیراق لە تۆپی سەمیز
پانێڵست: د.
شەهلا علی احمد
دکتۆرا لە ڕاوێژکاری دەروونی - مامۆستا و
سەرپەرشتیاری یەکەی ڕاوێژکاری دەروونی لە زانکۆی کۆمار.
دوای گفتوگۆیەکی
زۆری مامۆستایان و فێرخوازان سەرجەم چالاکییەکان کۆتاییان هات و پ.ی.د. ڕێبوار ملا
نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەشداربووانی چالاکییەکان کرد و
جەختی لەوە کردەوە سیاسەتی پەیمنگە بەو ئاڕاستەیە پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی زانستی
مامۆستایان و فێرخوازان دەکات و دوبارە سوپاسی کلینکی د. ىریاری کرد کە سپۆنسەری
چالاکییەکانی کردووە.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1329724