پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان_سلێمانی/ تایبەت، بەفەرمانی وەزاری ژمارە (٢١٩٢٣) لە ڕێکەوتی (٢٠١٥/١٠/١٩) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دامەزراوە.
پرسیارت هەیە؟ من لێرەم بۆ یارمەتیدان!
پرسیارێک هەڵبژێرە:
ڕێکەوت : 03 - Feb - 2025
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (3/2/20254) لە کاتژمێر (09:00)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی) ڕاگری پەیمانگە و سەرپەرشتی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، بە بەشداری سەرجەم فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەی تیۆری میدتێرمی سێمستەری یەک دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان، داوای لە مامۆستایان کرد کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان بە باشی جێبەجێبکەن و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزیان بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI Visitor : 1329615