Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە و گروپی (Breaking Boundaries Platform) لە ئامادەکاریدان بۆ بەستنی کۆنفرانسێک

ڕێکەوت : 03 - Nov - 2023

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گروپی (Breaking Boundaries Platform) سەردانی پەیمانگەیان کرد و لەلایەن پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، م. هاوار یابە بەڕێوەبەری زانستی و دڵنیایی جۆری و م. عەلی دلاوەر نوری، پێشوازی کران.

لە گفتۆگۆیەکی کراوەدا سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفڕانسی ئەمساڵی پلاتفۆڕمەکە لەژێر ناونیشانی ‏breaking boundaries to achieve sustainable development کرا، کە بڕیار وایە لە مانگی داهاتوودا ئەنجامبدرێت بە بەشداریکردنی چەند قسەکەرێکی کاریگەری ناوخۆیی و بیانی.

بۆ ئەو مەبەستە بریاردرا کە لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنەیەک دروست بکرێت لە هەردوولا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان.

بینراو : 1774