
دەستکەوتێکی زانستیی نوێ بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
ڕێکەوت : 28 - Oct - 2026
لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە توێژینەوەی ئەکادیمی، توێژینەوەیەکی زانستیی مامۆستای پەیمانگەکەمان (م. ی. تینا ناصری) بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە توێژەران، لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی (SHS Web of Conferences) بڵاوکرایەوە لەژێر ناونیشانی:
(ڕەفتاری کڕینی بەکاربەر لە کاتی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و ستراتیژییەکانی مانەوە و گەشەی بزنس لای خاوەنکاران)
کورتەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە ڕاپرسی لەسەر ٤٠٠ بەکاربەر و ١٥٠ خاوەنکار لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) ئەنجامداوە؛ تێیدا دەرکەوتووە لە کاتی قەیرانی ئابووریدا بەکاربەران زیاتر ڕوو لە کاڵای خۆماڵی و پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەن. هاوکات مانەوە و سەرکەوتنی کۆمپانیاکان بەستراوەتەوە بە داهێنان و داڕشتنی ستراتیژی نوێ کە لەسەر بنەمای پێداویستیی کڕیار بێت.