Image

ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی Bloom\'s Taxonomy لە نووسینی پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا لە پەیمانگە

ڕێکەوت : 17 - Sep - 2026

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و برەودان بە کارامەییەکانی داڕشتنی هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی، وۆرکشۆپێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: بەکارهێنانی سیستەمی Bloom\'s Taxonomy لە نووسینی پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا لەلایەن (م. ڕامیار محمد سلیمان) بۆ (یاریدەدەرانی تاقیگە) لە کاتژمێر (٩:٠٠ بۆ ١٢:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە بەرواری ١٧/٩/٢٠٢٦ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا، تیشکخرایە سەر بنەما و ئاستە جیاوازەکانی پۆلێنکردنی بلوم (Bloom\'s Taxonomy) بە مەبەستی داڕشتنی پرسیاری زانستی و هاوسەنگ، کە توانای پێوانەکردنی ئاستی فێربوون و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی خوێندکارانی هەبێت، هاوکات بەشداربووان لە ڕێگەی وۆرکبووکی تایبەت بە وۆرکشۆپەکەوە بە شێوەیەکی پراکتیکی مەشقیان لەسەر شێوازی نووسینی پرسیارەکان ئەنجامدا.

دەستخۆشی لە پێشکەشکاری وۆرکشۆپەکە و سەرجەم بەشداربووان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.


بینراو : 79