Image

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستی لەلایەن پێنج مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە گۆڤارێکی زانستیی باوەڕپێکراودا

ڕێکەوت : 15 - Sep - 2026

لە چوارچێوەی بەردەوامیی چالاکییە زانستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوەی ئەکادیمی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)، پێنج لە مامۆستایانی بەڕێزی پەیمانگەکەمان توێژینەوەیەکی هاوبەشی زانستییان لە گۆڤاری زانستیی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی (Journal of Sulaimani Medical College) بە سەرکەوتوویی بڵاوکردەوە.

توێژینەوەکە لەژێر ناونیشانی:

«Sleep and Brain Health: Knowledge, Beliefs, and Habits in the General Population»

(خەو و تەندروستیی مێشک: زانیاری، باوەڕ، و نەریتەکان لەنێو کۆمەڵگەدا)

لەلایەن مامۆستایانی بەڕێز:

 م. گەشە عبداللە محمد

م. دلنیا اسعد شکور

 م. نزا برهان احمد

 م. سانا مجید محمد

 م. دینا گارق عبدالغفور

ئامانجی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی ئاستی هۆشیاری، باوەڕ و ڕەفتارەکانی پەیوەست بە خەو و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مێشک لەنێو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بووە، هاوکات تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندی نێوان کاتەکانی خەوتن و بەکارهێنانی شاشە پێش خەو، کە دەکرێت وەک سەرچاوەیەک بۆ بەرنامە تەندروستییە گشتییەکان سوودی لێوەربگیرێت.


بینراو : 99