Image

سەنتەری ڕاوێژکاریی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وۆرکشۆپێکی لەسەر بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی پێشکەش کرد

ڕێکەوت : 30 - Jul - 2026

دکتۆر پێگاە سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی – لقی کەلار پێشکەش کرد.


وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی (خۆشگوزەرانی و بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی) لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی تەممووز، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە چوو.


ئامانج لەم چالاکییە، بەهێزکردنی خۆڕاگری و تەندروستیی دەروونی، پاڵپشتیکردنی گەشەی پیشەیی بەشداربووان، و ڕاهێنانیان بوو لەسەر بەکارهێنانی ستراتیژییە پراکتیکییەکان بۆ بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی لە شوێنی کاردا.

بینراو : 102