Image

مامۆستایەکی پەیمانگاکەمان بەشداری لە پانێڵێکی زانستیی دامەزراوەی "ڤیژن" دەکات لە شاری سلێمانی

ڕێکەوت : 28 - Apr - 2026

ISO 9001-2015

مامۆستایەکی پەیمانگاکەمان بەشداری لە پانێڵێکی زانستیی دامەزراوەی "ڤیژن" دەکات
لە شاری سلێمانی، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی خۆیدا، پانێڵێکی زانستیی گرنگی لەژێر ناونیشانی (پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رق و کینە) ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکاندا، (د. عەدالەت عەبدوڵڵا)، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگەکەمان، بە پەیپەرێکی زانستی و وەک پانێڵیست بەشداری لەم چالاکییەدا کرد.

لە پانێڵەکەدا کە ژمارەیەک لە پسپۆڕانی یاسا، مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیران ئامادەی بوون، گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر میکانیزمەکانی بونیادنانی ئاشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری توندڕەوی بەڕێوەچوو.

جگە لە مامۆستای پەیمانگەکەمان، هەریەکە لە بەڕێزان:
د. ئەسعەد کازم شەبیب - بەڕێوەبەری سەنتەری ڕافیدەین.
د. تارق جەوهەر - پسپۆڕی میدیا.
د. عومەر ڕیفـاعی - بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی ئەنبار.
وەک پانێڵیست بەشداربوون و دید و سەرنجە زانستییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

دەستخۆشی لە د. عەدالەت عەبدوڵڵا دەکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی پەیمانگەکەمان لەم جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە زانستییە گرنگانەدا و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.

بینراو : 94