Image

مامۆستایەکی پەیمانگە لە دیدارێکی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدار دەبێت و ڕێزلێنانی پێدەبەخشرێت..

ڕێکەوت : 04 - Dec - 2025

ISO 9001-2015

ڕۆژی سێ شەممە١٢-٢-٢٠٢٥ لە زانکۆی ڕاپەڕین- کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ دیدارێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئاشتی و میانڕەوی لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیردا) بۆ چەند پسپۆرێکی بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان سازکردو تیایدا دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا-ش وەک مامۆستای پەیمانگەکەمان لە بەشی دیجیتاڵ میدیاو مارکێتنیگ بە تۆپیکێک بەشداریی لە دیدارەکەدا کرد کە میوانێکی زۆر لە بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین و شاری قەڵادزێ و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی ڕاپەڕین و کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ و کەسایەتییەکانی سنورەکە ئامادەی بوون..

لە کۆتایی دیدارەکەشدا کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ لە بەرامبەر پێشکەشکردنی بابەتە زانستییەکەیدا قەڵغانێکی ڕێزلێنانی بەخشییە دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا.

بینراو : 176