
شانازی و پیرۆزبایی: سێ مامۆستای پەیمانگەکەمان بڕوانامەی ماستەریان بەدەستهێنا
ڕێکەوت : 05 - Oct - 2025
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەر سێ مامۆستای بەڕێزی پەیمانگەکەمان دەکەین: (مامۆستا پاڤێڵ مستەفا کەریم، مامۆستا عیرفان عومەر عەلی، و مامۆستا کاژان مەحموود سلێمان).
کە بە هەوڵ و کۆششی بەردەوام و لەخۆبردوییەکی زانستی، قۆناغێکی نوێی خوێندنی باڵایان بە سەرکەوتوویی بڕیوە و بە شایستەیی تەواو بڕوانامەی ماستەریان بەدەستهێناوە.
ئەم دەستکەوتە زانستییە گرنگە، جێگای شانازییەکی زۆرە بۆ تەواوی پەیمانگە و دووپاتیدەکاتەوە کە ئاستی زانستی و توانای کادیرە ئەکادیمییەکانمان هەمیشە لە لووتکەدایە.
ئێوە بوونە نموونەی هەرە باشی خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییە زانستییەکانی سەردەم و بەردەوامیدان لە پەرەپێدانی تواناکانتان.
هیوادارین ئەم دەستکەوتە زانستییە ببێتە دەستپێکێک بۆ سەرکەوتنی گەورەتر و بەدەستهێنانی دەستکەوتی باڵاتر لە ژیانی پیشەیی و ئەکادیمی ئێوەدا.
دڵنیاین کە هەمیشە وەک چرایەکی ڕووناککەرەوە دەمێننەوە بۆ فێرخوازان و نەوەکانی داهاتوو، هەروەها ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن لە خزمەتکردنی پەیمانگە و کۆمەڵگاکەماندا.
بە هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاتر لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا.
ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان