Image

پانێڵی میدیا و دیموکراسی: هاوسەنگییەک لەنێوان ئازادی و بەرپرسیارێتیدا

ڕێکەوت : 15 - Sep - 2025

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دیموکراسییەوە، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی زانستی تایبەت ڕێکدەخات
بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ بەبۆنەی "ڕۆژی
جیهانیی دیموکراسی"یەوە،  پانێڵێکی زانستی تایبەت بە ناونیشانی "میدیا و دیموکراسی: هاوسەنگییەک لەنێوان ئازادی و بەرپرسیارێتیدا" بە بەشداریی ژمارەیەک لەکەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزا ساز دەکات.

رۆژی دوو شەممە

ڕێکەوتی: ١٥-٩-٢٠٢٥

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان -هۆڵی کۆنفرانسی فاخر شێخ طیب قەیوانی

پانێڵەکە تیشک دەخاتەسەر ڕۆڵی میدیا لەپڕۆسەی دیموکراسیدا و لێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگە. هەروەها، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی ئەزموونە دیموکراتییەکان و پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان میدیا و دیموکراسی ئەنجام دەدرێت.


پانێڵیستەکان و تەوەرەکان:
پ.ی.د. تارا عمر محمد (پسپۆڕی سیستەمە سیاسییەکان)
ناونیشانی بابەت: مەرجەکانی سەرکەوتنی دیموکراسییەت و کێشەکانی قۆناغی دیموکراسییەتی نوێ.
ئەبوبەکر کاروانی (نووسەر و سیاسەتمەدار)
ناونیشانی بابەت: سەرنجێک لە واقعی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا.
د. عەدالەت عەبدوڵڵا (نووسەر، ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ)
ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی میدیا لە پاڵپشتیکردنی سیستەمی دیموکراسی.
بەڕێوەبەری پانێڵ:
م.ی. ڕاوێژ کامەران (مامۆستای بەشی دیجیتاڵ میدیا)

بینراو : 46