Image

لەدەستکەوتێکی پڕ شانازی بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)

ڕێکەوت : 08 - Aug - 2025

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین پەیمانگەکەمان (KTI) لە پلەبەندی کاریگەری (تایمز هایەر ئیدووکەیشن) بۆ ساڵی (٢٠٢٥) ناسێندرا، هەروەها خەڵاتی تایمز هایەر ئیدووکەیشن بۆ جیهانی عەرەبی ساڵی (٢٠٢٥) ی (ستراتیجی نێودەوڵەتی)ی پێبەخشرا.!
(KTI) یەکەم پەیمانگەی ئەکادیمییە لە کوردستان و عێراق کە لەم خەڵاتانەدا ناسێندراوە و پاڵێوراوە.
ئەم دەستکەوتانە سەلمێنەری ئەزموون و پەروەردەیەکی داهێنەرانەن، کە دەتوانین کاریگەربین لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.!
لەمەوپاش دەتوانن لۆگۆی ئەم دەستکەوتە شانازیانە ببینن لە هەموو پۆستەکانی براندینگەکەماندا — نیشانەیەکە لە پەروەردە و ناساندنی جیهانیمان. 

بینراو : 170