
تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە
ڕێکەوت : 19 - Jul - 2025
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە پاڵپشتی و سەرپەرشتی بەردەوامی ڕاگرایەتی و دڵسۆزیی بەردەوامی مامۆستا و ستافەکەی بەردەوامە لە بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی زانستی و کارگێڕی، وەک هەمیشە پەیمانگە لەسەر ئاستی زانکۆ ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان لە پێگەی وێبۆمێتریک بۆ مانگی ٧/٢٠٢٥ لە ڕێزبەندییەکەدا لە کۆی (٣٠) زانکۆ لە هەرێمی کوردستان، KTI پلەی (١٤)ی بەدەستیهێناوە، بە شانازییەوە یەکەمین و تاکە پەیمانگەین لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق هاوشانی زانکۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کێبڕکێ دەکەین.
هەروەها بە
خۆشحاڵییەوە لەسەر ئاستی جیهانیش (٢٠٠٠) پلە لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووینەتە پێشەوە،
جگە لەمانەش ژمارەیەکی دیار لە
مامۆستایانی پەیمانگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەکو توێژەر و هەڵسەنگێنەر کار دەکەن
و بەمزووانەش پەیمانگە دەبێتە خاوەنی جۆرناڵی زانستی تایبەت بە خۆی.
بەم بۆنەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتییەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم
ستاف و فێرخوازانمان دەکەین، وەک بەڵێنماندابوو هەمیشە بە دەستکەوتی زانستی
زیاترەوە لە خزمەت فێرخوازان و ستافی پەیمانگەدا دەبین.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1322668