
تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە
ڕێکەوت : 07 - Jul - 2025
لە چوارچێوەی گرنگیدان لە بەدەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتی، بۆ گواستنەوەی ئەزموون و بەرەوپێشبردنی کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە ناویاندا کەرتی زانستی و خوێندنی پیشەیی، سەنتەری ئێکسلێنس لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، فەندێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕاهێنانی پیشەیی بەدەستهێنا.
ئەم فەندە خۆی دەبینێتەوە لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی کەمپی
خانکی لە پارێزگای دهۆك، کە ئامادەکردنیانە بۆ بازاری کار و دووبارە چوونەوە ناو کۆمەڵگەو
کاریان دەستبکەوێت.
فەندەکە بە سوپاسەوە لە لایەن Amar
International charitable Foundation وە لە وڵاتی
بەریتانیا فەند کراوە، کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی
ئاستی پیشەیی کەسانی ناو کەمپەکەیە لە ڕێگەی فێرکارییە پیشەییەکانەوە. خولەکان پێکهاتوون
لە چاککردنەوەی مۆبایل ، مەیکئەپ ، چەند
خولێک لە تەکنەلۆجیای زانیاری.
سەرجەم خولەکان لە بینای ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە
شاری دهۆک بەڕێوەچوو، کە تێیدا (٤٥) کەس لە
ئاست و ڕەگەز و تەمەنی جیاواز بەشداربوون، هەریەکە لە خولی مەیکەپ و تەکنەلۆجیای
زانیاری لە ٢٢/٦/٢٠٢٥ بۆ ٢٦/٦/٢٠٢٥ بەردەوام بوو، هەروەها خولی چاککردنەوەی مۆبایل
لە ٢٩/٦/٢٠٢٥ بۆ ٣/٧/٢٠٢٥ کۆتایی هات و چەندین بابەتی بەسود لە لایەن چەند
ڕاهێنەرێکەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا و بڕیاریشە لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی
٩/٧/٢٠٢٥ خەڵات و بڕوانامەی تایبەت ببەخشرێت بە بەشداربووان و ئەوانەی پلەکانی
یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان... پێشەنگ لە کوردستان، ڕکابەر
لە جیهان.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1322676