Image

مامۆستایەکی پەیمانگە وەک ئەندام لە کۆلێجی ئەمریکی بۆ دەرمانزانی کلینیکی دەستنیشانکرا

ڕێکەوت : 01 - Jul - 2025

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە و پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، م. ڕەهێڵ فەرهاد پزیشکی دەرمانساز لە بەشی دەرمانسازی وەک ئەندام لە " کۆلێجی ئەمریکی بۆ دەرمانزانی کلینیکی" ناسراو بە ACCP تۆمارکراوە، کە ناوەندێکی نێودەوڵەتی متمانەپێکراوە و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی زانستی دەرمانزانی هەیە.

بوون بە ئەندام لە کولێجی ئەمریکی دەرمانزانی کلینیکی چەندین سوودی هەیە

لەوانە پێدانی ڕاهێنان بەردەوام لەسەر نوێترین بەرەوپێشچون و لێکۆلێنەوەکان سەبارەت بە زانستی دەرمانزانی کلینیکی، هەروەها دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ توێژەر و پسپۆڕەکانی بوارەکە لەسەر ئاستی جیهان و وەرگرتنی ئەزموونیان و گواستنەوەی بۆناو کۆمەڵگەکەمان.

دەرفەتی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤار تایبەت بە دامەزراوەکە(Journal of  clinical pharmacy) لە خاوەنی فاکتەری کاریگەرە.

لەهەمان کاتیشدا ئەندامان ساڵانە بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دامەزراوەکە کە لە وڵاتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا چەندین توێژینەوە بڵاو دەکرێتەوە ئەندامان دەرفەتی پێشکەشکردنی توێژینەوەیان دەبێت.

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە مامۆستا ڕەهێڵ فەرهاد دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

بینراو : 141