Image

مامۆستایەکی پەیمانگە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە ولاتی مالیزیا کرد

ڕێکەوت : 06 - May - 2025

م. تینا محمد لە بەشی کارگێری کاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی

Deep Learning for Employee Performance Prediction: A Data-Driven Approach to HRM

 بەشداری هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیا و بازرگانی و کارگێڕی (ICTMBE 2025) کرد، کە بە هاوبەشی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی UTHM لە مالیزیا و زانکۆی UNESA لە ئەندەنوسیا ئەنجامدرابوو.

 لەم کۆنفرانسەدا 96 توێژینەوەی لەلایەن توێژەرانی ووڵاتانی جیهان پێشکەش کران. توێژینەوەکان دەربارەی داهاتووی بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیا، بازرگانی، کارگێڕی بوون،  ئامانجی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی توێژەران و پێشەنگی ئەکادیمی و پیشەسازییە بۆ پێشکەشکردن و گفتوگۆکردن لەسەر نوێترین پێشکەوتن و ڕەوتەکانی بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیا، بازرگانی، ئابووری، دارایی، ژمێریاری، تەکنەلۆژیای زانیاری و بەڕێوەبردن.

کۆنفرانسەکە لە بەرواری 5 و 6ی ئایاری 2025، لە شاری جوهور باهرو، لەوڵاتی مالیزیا بەڕێوەچوو.

بینراو : 3990