
تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە
ڕێکەوت : 03 - May - 2025
لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی توێژینەوەی کوردی لە زانکۆی کوردستان- هەولێر بە هاوبەشی ئەنیستیتیوتی کورد لە پاریس، لە رۆژانی ٢٢- ٢٣ی ئاپریلی ٢٠٢٥ بە بەشداری ١٠٠ توێژەر و لێکۆڵەر لە ٢٧ وڵاتی جیاواز بە دروشمی " ناسنامە، سیاسەت و بەرگری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی راگوزەردا" بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا دوو مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دوکتۆر پگاە عەلی مەردان سەیدی و مامۆستای یاریدەدەر رێزان نوورەدین حەسەنی بە وتارێکی هاوبەش لە ژێر سەردێڕی :
Imaginary Resistance: Fantasy and Identity Construction in Bakhtiar Ali\'s The Last Pomegranate of the World through a Žižekian Lens
بەشداریان لەم کۆنفرانسە نێوەنەتەوەییەدا کرد و وتارەکەیان جێی سەرنجی بەشداربوان بوو.
جێگەی ئاماژەیە لەم کۆنفرانسەدا کە بە بەشداری ١٠٠ توێژەر و لێکۆڵەر لە ٢٧ وڵاتی جیاواز بەڕێوەچوو، باس لە پرسە هەنووکەیی و گرینگەکانی دونیای ئەمڕۆیی و بە تایبەت پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ هاتە بەرباس.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1329783