
تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە
ڕێکەوت : 27 - Apr - 2025
مامۆستایەکی پەیمانگە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بەغداد
خەڵاتی باشترین پێشکەشکردنی توێژینەوەی بەدەستهێنا
بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە پەیمانگەکەمان نوێنەرایەتی لە کۆنفرانسی
ئەکادیمیای نێودەوڵەتی دەرمان (IPA) لە
زانکۆی بەغداد بە توێژینەوەکە بە ناونیشانی “پێشخستنی دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان
لە ڕێگەی مۆدێلەکانی GPT: پێداچوونەوەیەک
بە ئاستەنگەکان، داهێنانەکان، و ئاسۆکانی داهاتوو” کرد.
لە کۆنفراسەکەدا م.
ژینیا کاوە خەڵاتی باشترین پێشکەشکردنی توێژینەوەی پێبەخشرا.
ئەم دەستکەوتە تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی بەشداریکردن لە توێژینەوەی مانادار بۆ
پێشخستنی زانستە دەرمانسازییەکان...
بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە،
پیرۆزبایی لە م. ژینیا دەکەین
و هیوادارین بەردەوام بێت لە کار و توێژینەوەی زیاتر و
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
بۆ بینینی پرزنتەیشنەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1329631