Image

مامۆستایەکی پەیمانگە وەکو پانێڵست بەشداری پانێڵی "ڕۆڵ و گرنگی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە کەرتی تەندروستی" کرد

ڕێکەوت : 10 - Feb - 2025

م. ساڤە عوسمان لە بەشی دەرمانسازی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەک پانێڵێست لە شاری هەولێر بەشداری گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، کە تێیدا داهێنانە نوێیەکانی بواری تەندروستی نمایشکران و ماوەی چوار ڕۆژی خایاند، هەر لە پێشانگاکەدا لەسەر بابەتی "ڕۆڵ و گرنگی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕۆڵی گەنج" خرایەڕوو. پێشانگای میدیکۆ هەفتەی ڕابردوو بە بەشداری ١٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێووەچوو، زیاترلە ٤٠،٠٠٠ کەس سەردانی پێشانگایان کرد.

بینراو : 370