
تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە
ڕێکەوت : 28 - Oct - 2024
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە یەکەمین مەراسیمی ڕێزلێنان لە دەرچووە خاوەنکارە لێهاتووەکان، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لەنێویدا پانێڵێک بە ناونیشانی " لە نێوان هەزاران هەڵگری بڕوانامەی دبلوم، چۆن بڕوانامەکەت دەرفەتی کاری زیاتر دەبێت؟" بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە:
-
ئەڤین محمد قادر
پانێلیست
بەرێوبەری گشتی کلیک عێراق
-
د. جوتیار ژاژڵەیی پانێلیست
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی/ وەرگێڕ
-
د. ڕێباز مەلا نبی بەڕێوبەری پانێڵ
بەڕێوەبەری کواڵیتی لە KTI
هەروەها لە
مەراسیمەکەدا چەند دەرچوویەکی کارساز خەڵات دەکرێن، کە لەلایەن لیژنەیەکی
تایبەتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامدراوە، دواتر وتارێک لەلایەن طە جلیل-زەنگین بۆ
سەرجەم فێرخوازان پێشکەشدەکرێت.
شوێن: هۆڵی
کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - بەرزاییەکانی سلێمانی
ڕۆژ: سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٤ کاتژمێر: ١٠:٠٠
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1329881