خولی چاککردنەوەی سیستەمی کۆمپیوتەری بە پراکتیکی و هاردوێری سەرجەم بەشەکانی IT و نێتوۆرک، کارپێکردنی IOT لەگەل Arduino.

ڕێکەوت : 18 - Dec - 2023
لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ
فاخر شێخ طیب و بە سپۆنسەری کۆمپانیای بایۆتیکا و گاما فارما لە ڕۆژی یەک شەممە
ڕێکەوتی 17/12/2023 ئاهەنگی یەکترناسین و بەخێرهاتنی فێرخوازانی قۆناغی یەکی بەشەکانی
سڕکردن و پەرستاری جوانکاری پزیشکی، بە ئامادەبوونی سەرجەم فێرخوازانی هەردوو بەش
و هەریەک لە بەڕێزان د. بڕیار طیب باراوی سەرۆک بەشی جوانکاری پزیشکی، م. هەڵگورد ناظم
سەرۆک بەشی سڕکردن، م. هاوار یابە بەڕێوەبەری زانستی و دڵنیایی جۆری سەرجەم مامۆستایان ئاهەنگی
یەکترناسین و بەخێرهاتنی فێرخوازان بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرجەم مامۆستایان و
فێرخوازان بەیەکتر ئاشنابوون و دواتر لەلایەن کۆمپانیای سپۆنسەر و سەرۆک بەشەکانەوە
دیاری تایبەت بە فێرخوازان بەخشرا.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1621088