Image

هاتووچۆی فێرخوازان

ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023

ڕێبەری هاتووچۆی فێرخوازانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

بە کورتی


ڕێگاکانی هاتووچۆ · پاسی پەیمانگە، پاسی گشتی، تەکسی

ئەو ڕێگایە هەڵبژێرە کە لەگەڵ ڕۆژەکەت دەگونجێت: پاسی پەیمانگە لە گەڕەکەکەی خۆتەوە، هێڵی پاسی گشتی بۆ ناوبازاڕ، یان تەکسی لە وێستگەکەی تەنیشت باڵەخانەکە.

١. پاسەکانی پەیمانگە

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خزمەتگوزاریی پاسی تایبەتی خۆی هەیە، کە خوێندکاران لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری کۆدەکاتەوە و دەیانگەیەنێتە پەیمانگە. ئەمە ئاسانترین ڕێگایە بۆ ئەو خوێندکارانەی هەموو ڕۆژێک لە هەمان ناوچەوە دێن.

تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزارییەکە

•        پاسی مۆدێرن و ئاسوودە، گونجاو بۆ هەموو وەرزەکان.

•        پابەندبوون بە کات و سەلامەتیی تەواوی خوێندکاران.

•        هێڵەکان زۆربەی گەڕەکەکانی ناو شار و دەوروبەری دەگرنەوە.

چۆن کار دەکات

•        خوێندکار بۆ ئەو هێڵەی گەڕەکەکەی دەگرێتەوە ناوی خۆی تۆمار دەکات.

•        کرێی هاتووچۆ لەسەر خوێندکارە و بەپێی دووری و نزیکیی ناوچەکەی لە پەیمانگەوە دیاری دەکرێت.

•        بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر هێڵەکان و کاتەکان و ناونووسین، پەیوەندی بکە بە بەرپرسی هێڵەکانی هاتووچۆی پەیمانگەوە: 0772 958 5685.

٢. هێڵی پاسی گشتی

ئێستا هێڵێکی پاسی گشتی ڕۆژانە لە بەردەم پەیمانگەوە بۆ ناوبازاڕ و بە پێچەوانەشەوە بەردەستە، لە کاتژمێر ٧ی بەیانییەوە تا ٧ی ئێوارە. خوێندکاران دەتوانن بەبێ ناونووسینی پێشوەخت، لە وێستگەی بەردەم پەیمانگە سواری ببن.

 

 

هێڵ

بەرزاییەکانی سلێمانی (بەردەم پەیمانگە) ⇄ ناوبازاڕ (دارەسووتاوەکە)

کات

ڕۆژانە، ٧ی بەیانی – ٧ی ئێوارە (بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت)

گەشتەکان

ڕۆژانە چەند جارێک، بە هەردوو ئاراستەدا

وێستگەی پەیمانگە

وێستگەی ژمارە (١)، بەردەم پەیمانگە

وێستگە سەرەکییەکانی ڕێگا

کوێستان، شەقامی ٦٠ مەتری، پارکی هەواری شار، پردی کۆبانی، شەقامی هاوکاری، پارکی ئازادی


هێڵی پاسی گشتی · پەیمانگە بۆ دارەسووتاوەکە


پۆستەرە فەرمییەکە هەموو وێستگەکانی ڕێگاکە و کاتەکانی وێستگەی ژمارە (١) پیشان دەدات.

٣. وێستگەی تەکسی و کوباک

لە تەنیشت باڵەخانەی پەیمانگەوە وێستگەیەکی تەکسی هەیە، کە بە هاوکاری لەگەڵ کوباک کار دەکات. ئەمە باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی کاتی پاسەکان پێویستیان بە هاتووچۆیە، یان ماڵیان لە هێڵی پاسەکانەوە دوورە، یان دەیانەوێت خێراتر بگەنەوە.

•        ڕاستەوخۆ: بڕۆ بۆ وێستگەکەی تەنیشت باڵەخانەکە و تەکسییەک بگرە.

•        لە ڕێگەی ئەپەوە: لە ئەپی کوباکەوە داوای گەشت بکە و لە وێستگەکەدا سوار ببە.

•        هەردوو ڕێگاکە لە هەمان وێستگەی تەنیشت باڵەخانەی پەیمانگەوە دەست پێدەکەن.

پەیوەندی

بۆ

پەیوەندی

هێڵەکانی پاسی پەیمانگە و ناونووسین

بەرپرسی هێڵەکانی هاتووچۆ: 0772 958 5685

پرسیاری گشتی

ژمارەی سەرەکیی پەیمانگە: 0771 702 8282 · info@kti.edu.iq

ناونیشان

بەرزاییەکانی سلێمانی، ڕێگای دەباشان، سلێمانی

 

بینراو : 17298

پۆستە هاوشێوەکان

Image

هاتووچۆی فێرخوازان

Image

بەشی ناوخۆیی

Image

ناوەندی خوێندن

Image

کتێبخانە

Image

کافتریا