
ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکە
ڕێکەوت : 26 - Aug - 2025
زانیاری بۆ پێشکەشکاران
چۆن دەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم؟
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە ئەو هەنگاوانە
پەیڕەو بکە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:
و/ پێش تۆمارکردن:
سەرەتا بە کلیککردن لەسەر لینکی
وەرگرتنەکانمان و ئەپلۆدکردنی بەڵگەنامەی پێویست و پڕکردنەوەی داواکاری ئۆنلاین
دەست پێبکە. ئەگەر پێوەرەکانی شایستەییتان بەدیهێنا، لەلایەن بەشی وەرگرتن و
تۆمارکردنەوە پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ بەردەوامبوون لە هەنگاوەکانی داهاتوو.
پاشان سەردانی کەمپەس دەکەن.
ب- سەردانی کەمپەسی KTI بکە:
لە کاتی سەردانەکەتدا فۆڕمی داواکاری
وەردەگریت. هەروەها ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ گەڕان بە ناو کەمپەکە و
بەشەکانیدا، ئەمەش بەرچاوروونی تەواوتان پێدەبەخشێت کە خوێندن لە KTI چۆن دەبێت.
ج- فۆڕمی داواکاری پڕبکەرەوە و پێشکەشی KTI بکە:
1. سەرەتا فۆڕمەکە ببە بۆ
قوتابخانەی پێشووت. با نمرەکانت پڕبکەنەوە و پشتڕاستیان بکەنەوە و فۆڕمەکە مۆر
بکەن.
2. دواتر بەشەکانی دیکەی
داواکارییەکە پڕبکەرەوە و واژۆی لەسەر بکە و بیگەڕێنەرەوە بۆ KTI لەگەڵ ئەم بەڵگەنامە
پێویستانەی خوارەوە:
بەڵگەنامە پێویستەکان
کۆپی ناسنامەی نیشتمانی خۆت
کۆپی پاسپۆرت
کارتی زانیاری (زانیارى)
دوو وێنەی پاسپۆرت
قیستی یەکەمی کرێی خوێندن
د- هەڵسەنگاندنی داواکاری:
بەشی وەرگرتن و تۆمارکردن هەڵسەنگاندن بۆ
داواکارییەکەت دەکات. ئەگەر سەرکەوتوو بوو پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ وەرگرتن.
تکایە ئاگاداربن:
•
پێشکەشکردنی داواکاری گەرەنتی وەرگرتن ناکات.
•
داواکاری ناتەواو لەبەرچاو ناگیرێت.
ناونیشان:
ئیمەیڵ: admission@kti.edu.iq
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1415120