دیدگامان ئەوەیە ببینە بژاردەی یەکەمی فێرخوازان، مامۆستایان، و کەرتی پیشەسازی لە کوردستان و عێراقدا؛ ناسراو بین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ پێگەیاندنی کادیری تەکنیکیی لێهاتوو، خاوەن بەها، و دووربین کە بتوانن .سەرکردایەتی ئایندەی پیشەسازیی بکەن لە بازاڕی کاری ناوخۆی و جیهانیدا، بایەخی تایبەتیان پێبدرێت
ئامانجی
پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان (KTI) بریتییە
لە پێگەیاندن و پڕچەککردن بە زانست و
لێهاتوویی، و بەهێزکردنی نەوەیەکی نوێ لە پسپۆڕانی تەکنیکی، تاوەکو بتوانن خۆیان
لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی بازاڕی کاردا لە کوردستان، عێراق و سەرتاسەری جیهاندا
بگونجێنن. ئەم ئەرکەش لە ڕێگەی چوار بنەمای سەرەکییەوە جێبەجێ دەکات:
·
پەروەردە
و فێرکردن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان: داڕشتنی بەرنامەکانی دیپلۆم لەسەر بنەمای
پرۆسەی بۆلۆنیا، بە جۆرێک بڕوانامەکان باوەڕپێکراو و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاری
پێ بکرێت، هەروەها پڕۆسەی وانەوتنەوەش بە زمانی ئینگلیزییە.
·
ڕاهێنانی
پراکتیکی بۆ ئامادەکردن بەرەو بازاڕی کار: گرێدانی زانستی ناو پۆل بە پێداویستییەکانی
ژینگەی کار لە ڕێگەی وۆرکشۆپی پراکتیکی، تاقیگەی پێشکەوتوو، نەخۆشخانەی فێرکاری و
مەشقی مەیدانیی ڕێکخراو؛ لەگەڵ پێدانی بڕوانامەی دانپێدانراوی جیهانی لە ڕێگەی
ئەکادیمیای تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی هواوی (Huawei ICT Academy).
·
توێژینەوە،
هاوبەشی و هاوکاریی نێودەوڵەتی:
بنیاتنانی
پەیوەندی لەگەڵ زانکۆکان، دامەزراوەکانی بەخشینی بڕوانامە، و کەرتی پیشەسازی لە
عێراق و دەرەوەی وڵات (بە بەریتانیا و ئەوروپاشەوە) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی
کوالیتیی خوێندن، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و پتەوکردنی کاری ئەکادیمی.
·
پێگەیاندنی
هەمەلایەنەی تاک:
گرنگیدان
بە بەهرە تەکنیکییەکان هاوتەریب لەگەڵ بەهێزکردنی توانای سەرکردایەتی، بنەما
ئەخلاقییەکان، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و باوەڕبەخۆبوون.
· کوالیتی و لێهاتوویی: پەیڕەوکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە شێوازی وانەوتنەوە، فێربوون، توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبردندا.
·
داهێنان
و فێربوونی پراکتیکی:
پەیڕەوکردنی
پڕۆگرامی خوێندنی سەردەمیانە کە بە تاقیگەی پێشکەوتوو، سیستەمی دیجیتاڵی و شێوازی
فێربوونی ئەزموونی و مەیدانی پاڵپشتی کراوە.
·
بیرکردنەوەی
ڕەخنەگرانە و سەربەخۆ:
ڕەخساندنی
ژینگەیەکی فێرکاریی مرۆڤدۆستانە کە هانی فێرخواز دەدات خاوەنی بڕیار و دیدگای
سەربەخۆی خۆی بێت.
·
هاوبەشی
و پێکەوەکارکردن:
گەشەکردن
لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندیی کاریگەر و بەستنی ڕێککەوتنامەی لێکتێگەیشتن (MoU) لەسەر ئاستی ناوخۆیی و
نێودەوڵەتی.
·
دەستپاکی
و ڕەوشتی پیشەیی:
پشتبەستن
بە ڕاستگۆیی، بەرپرسیاریەتی، ڕێزگرتن و بوێریی ئەخلاقی بۆ ئەنجامدانی کاری دروست.
2030 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2383236